د. محه‌مه‌د باقرپیری
مێژووی نه‌ورۆزی کورده‌واری
(فصلنامه چریکه شماره 2 زمستان سال 1400 خورشیدی)
پێشه‌کی: مێژووزانستێکه له رووداوه‌کانی کۆن ورابردو، ده‌کولێنه‌وه،ده‌ره‌نجام وسه‌ره‌نجامی ڕوداوه‌کان ده‌ست خوێنه‌رده‌خات، مێژوی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک، ناسنامه‌ی نه تته‌وه‌که‌یه، ئه‌گه‌ر مێژوی ڕوون نه بێت، ناسنامه که‌شی لێڵه، مێژو ئاوێنه‌ی میلله‌ته، ئه‌گه‌رمێژوی خۆمان بخوێنینه‌وه خۆمان وئه‌مڕۆمان وسبه‌ی دیاری ده‌که‌ین. ده‌توانین وڵات ومیلله‌ت و خۆور‌ه‌وشت وئاست وپله‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگاکۆنه‌مان بناسین ونه‌خشه بۆ ئه‌مڕۆ وداهاتوو دابنێین.
کوردخاوه‌نی مێژویه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام زۆر لایه‌نی ونه، پێویسته دڵسوزانه بگه‌ریین، لاپه‌ره‌کانی مێژوی کۆنی دراوسێکانمان هه‌ڵبده‌ینه‌وه، خاڵه ونه‌کانی بخه‌ینه‌وه پێش چاوو به‌جوانی و پوخت بیان نووسینه‌وه، شێواندوویانه، که‌میان کردووه، زۆر لایه‌نی به‌هێزیان شاردووته‌وه، لایه‌نه لاوازه کانیشان به‌زه‌قی نیشان داوه، به‌وشێوه‌یه کوردیان به‌جیهان ناساندووه، که کورد، درنده‌ونه‌زان وبێسوودن، کاریان له‌سه‌رناکرێت. مێژوی ئێمه، مێژونووسه‌کانی وڵاتانی دراوسێمان نووسیویانه، به‌که‌یفی خۆیان و به رژه‌وه‌ندییان چۆنی خواستبێ، بۆیان دارشتوین، بۆیان پێواوین، ده‌بێ ئاوێنه‌ی مێژوی کوردپاک بکرێته‌وه، ته‌پ وتوزی له‌سه‌ر لاببرێت، به‌پاکییه‌که‌ی ڕابردووی خۆمان، ببینین، شاره‌زای ژیان و ژیار‌و کردار‌و گوفتاری خۆمان بین.
له‌م وتاره‌دا که له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه ده‌دوێ، زیاترئه‌و خاڵانه شی ده‌کانه‌وه که، که‌متر له سه‌ریان قسه‌وباس ووتار نووسراوه، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم هیچ نه‌نووسراوه. هه‌موولێکۆڵه‌ران و مێژونوسان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکن که‌شوێنی دابه‌زبنی که‌شتیه که‌ی(نوح) دوای تۆفان کوردستانه… وئه‌گه‌ر(هیندوستان) به‌دابه‌زینی ئاده‌م بووبێته لانکی یه‌که‌می مرۆڤایه‌تی، * کوردستان دوای نیشتنه‌وه‌ی که‌شتیه‌که‌وه، ئه‌وانه‌ی ناوی، ده‌بێته‌لانکی دوه‌می مرۆڤایه‌تی…!
ئه‌وه بۆیه ناتوانین شانازی پێوه بکه‌ین وزه‌قی بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌مرۆ خاوه‌نی هیچ نین، په‌رت و بڵاوو به‌ش به‌ش کراوێن، هیچ شارستانییه‌کیان بۆ کوردنه‌هێشتووه‌و ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی که کوردستان لانکی دووه‌می مرۆڤایه‌تییه- ناتوانین به‌یانی که‌ین، شه‌رم ده‌که‌ین به‌ئاشکرا بێڵێین، چونکه له راستی دا هه‌رگه‌لێک حوکمی نه‌بێت، خاوه‌نی هیچیتر نیه و ناتوانێ یه‌کیه‌تی ورۆشنبیری و مێژویی دروست بکات…نه‌ده‌توانێ خۆی بناسێ یان خۆی بناسێنێ، خه‌ڵکی دیکه خۆیان بۆت ده‌پێون: ده‌مێ ده‌تکه‌نه جنۆکه کێوی، ساتێک قه‌ره‌جی گه‌رۆک، یان دره‌ندی شاخی و گه‌لی بێ خاک ناتوانێ دیفاع له خۆی بکات. ئه‌گه‌ر کردیشی ناچێته سه‌ر،تالایه ک پێنه‌ده‌که‌یت لایه‌ک ده‌دڕێ، تا دیوارێ به‌رز ده‌که‌یته‌وه، لایه‌کی دیکه ده‌رووخێ، ئێمه چونکه یه‌کگرتوونین هه‌موو شتێکمان ونه، مێژومان شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی هه‌یه تێک دراوه، یان کراوه به‌موڵکی میله‌تێکی به ده‌سه‌ڵاتتر! به‌راستی و به‌بێ هیچ عاتیفه‌یه‌ک کوردستان لانکی دووه‌می مرۆڤایه‌تییه، هه‌رچی گه‌ل ومیلله‌تی ئه‌مڕۆی سه‌رزه‌وی هه‌یه، له‌کوردستانه‌وه بلاوه‌یان کردووه، یه‌که‌م بناغه‌ی حکومه‌تداری له مێژووداله‌سه‌رزه‌وی کورد دروستی کردووه به‌ناوی(پێشدادی) که (که‌یومه‌رس) یا(گومر) کوڕی(یاخت) کوری(نووح) دروستی کرد. پێشداد وشه‌یه‌کی کوردی ئه‌مڕۆیه وهه‌زاران ساڵه خۆی پاراستووه، یه‌که‌م که‌س که شارستانییه‌تی دروست کرد و سوودی له خێراتی زه‌وی وه‌رگرت( جه‌مشید)پادشای کوردبوو، یه‌که‌م که‌س که ڕاپه‌رینی میللی له مێژودا به‌رپاکرد(کاوه‌ی ئاسنگه‌ر) بوو. یه‌که‌م شۆڕشی سه‌رکه‌وتوو که له شاخه‌وه هه‌ڵقڵاو زۆرداری شاری روخاند (فه‌ره‌یدون)ی کورد کردی. به‌ڵام چونکه کیانمان نه‌بووه شه‌رمده‌که‌ین باسی گه‌وره یی ئه‌وده‌سکه‌وته بێ وێنانه بکه‌ین، خه‌ڵکیش باوڕمان پێ ناکات…
نه‌ورۆز یه‌کێکه له به‌هێزترین و گڕنگترین ئه‌فسانه… دوکتور(ذبیح الله صفا) ده‌لێ:(ئه‌و داستان و رومانانه‌ی به‌رواڵه‌ت له خه‌یاڵ و خورافات ده‌چن له‌راستی داباس و خواسێکی مێژویی وڕاستن که به‌تێپه‌ڕبوونی رۆژگار به‌وشێوه هاتوونه‌ته به‌رچاو) له نه‌ورۆزدا چه‌ند ڕووداوی مێژویی ڕووی داوه که ده‌توانین له‌وانه شۆڕشی (کاوه -فه‌ره‌یدون) تێکشکانی بته‌کان به‌ده‌ستی(ئیبراهیم)، نیشتنه‌وه‌ی که‌شتیه‌ی نووح له‌سه‌رکێوی گوتی( جودی) ناوبه‌رین.
ئیبراهیم کوری ئازه‌ر له دێی(به‌رزه)نزیک کێوی(قاسیون) ڵه هه‌رێمی شاری (حه‌ران) له ناوچه‌ی (متیانی) له وڵاتی کوردستان ڵه‌دایک بووه و کوردیش بووه که دوایی کۆچی کردووه بۆ (فه‌له‌ستین)و(میسر)و(نێودوورگه) که له فه‌له‌ستین (سارای) جێ هێشت که خوشکی(صالح) نه‌بی بوو، ئه‌وجارچوو بۆ نێو دوورگه‌ی عه‌رب و(هاجه‌ره خاتوونی) خێزانی به‌جێ هێشت. ئیبراهیم رۆژی نه‌ورۆزی بۆشکانی بته‌کان هه‌ڵبژارد چونکه له‌و رۆژانه‌دا، پاشا و پاسه‌وان و خه‌ڵکی ئاسایی، هه‌موو چوو بوونه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌یران وئاهه‌نگ و خۆشی سێزده به‌ده‌ر و ئێستاکه،کۆنینه‌ناسه‌کان ئاسه‌واری(نه‌مروود)پاشای سه‌رده‌می ئیبراهیمیان له ده‌وروبه‌ری (رانیه) هه‌تا (کۆیه) دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌م ڕاستیه که ئێمه ده‌یلێین ده‌سه‌ڵمێنێ. ته‌نانه‌ت زانایانی وه کوو:( فیرده‌وسی)، (ابن اثیر) (احسان نوری) ده‌ڵێن ئیبراهیم وزه‌رده‌شت هه‌ر یه‌کێکن و ده‌ڵێن نه‌مروود له نێوان شاری ڕانیه‌و کۆیه له کوردستانی باشور، ئیبراهیمی له ناو ئاگرخستووه.
هه‌روه‌ها نووح دوای تۆفانه‌که، داوای له‌خوداکردووتی(ربی انزلنی منزلا مبارکا”وانت خیرالمنزلین مومنون/129) واته خودایه له خاک و ئاو‌و جێیه‌کی پیرۆزدا، دامان به‌زێنه که لای خۆت چاکترین جێیه! دوعا که‌ی گیرابوو و له خاکێکی زۆر پیرۆزدا، له‌سه‌ره‌تای به‌هارێ له‌سه‌ر کێوی سه‌ربڵندو سه‌رکه‌شی(جوودی) ڕاوستان(واستوت علی الجودی/هود/44).وشه‌ی جوودی هه‌ر(گودی)یه که به‌ناوی (گوتی-کوردی)یه‌وه ناونراوه، به‌ڵام له‌عه‌ره‌بیدا پیتی(گ) نیه وبه‌جێگه‌ی پیتی(ج) یان هه‌یه.
دوکتور(عبدالوهاب نجار) ده‌ڵێ: شاخی جوودی له ناوچه‌ی(دیاربه‌کر)ه، (ته‌ورات) کتێبی جووله‌که‌کان ده‌ڵێ: جوودی کێوێکه له‌کێوه‌کانی ئاگری(آرارات)، ( مه‌سعودی) ده‌ڵێ: جوودی شاخێکه له(جه‌زیره‌ی ابن عمر) واته کوردستانی تورکیا، که واته هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که نیشتنه‌وه‌ی که‌شتیه‌که‌ی نووح له‌سه‌ر شاخی گووتی نیشته‌وه، به‌مه‌رۆژێکی نوێ له‌ژیان و مێژوی سه‌رزه‌وی دا دروست بوو، که‌ئه‌و رۆژه ناونرا( نه‌ورۆز) واته رۆژی نوێ وئه‌و رۆژه کرایه سه‌ری ساڵ و مێژوی ژیانیان له سه‌ر ئه‌وه‌دیاری کرد. دابه‌زینی نووح له‌کوردستان وه‌کوو:(انجیل) (تورات)،(قرآن)، مێژوونوسان و ئاسه‌واره کانی(بابل، ئاکد، ئاشور) به‌ئاشکراباسی ده‌که‌ن- بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌مێژوی ژیاندا، ئه‌و دابه‌زینه ئه‌و رزگاربوونه‌یان ناونارۆژی نوێ که‌تا ئه‌مڕۆش له‌سه‌رچاوه فارسیه کاند اهاتووه و چونکه له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌کان به‌دواوه هه‌موو رۆشنبیری و شارستانیه‌تی کورد له ناوبرا،یان خرایه ناو شارستانیه‌تی گه‌لی چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و تیێدا تاوێنراویه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له سه‌رچاوه فارسیه‌کاندا ئه‌و مێژووه به‌ناوی(پس از هبوط) هاتووه، که‌مانای دوای تۆفانه.
دوای ئه‌م شێ کردنه‌وه که ده‌زانم قسه‌و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، ده‌مه‌وێ هێندێکیش له باره‌ی ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی وا له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستان دا باوه‌ویان باوبووه قسه‌بکه‌ین. له نه‌ورۆزدا خه‌ڵکی که‌ل و په‌لی ماڵ ده‌گۆڕن، ماڵ هه‌ناو(سفیدکاری) ده‌که‌ه‌ن. به‌شکویه‌کی فه‌راوانه‌وه ئاگری نه‌ورۆز به پیری یه‌وه ده‌چه‌ن. هیلکه ڕه‌نگ ده‌که‌ن، سوفره‌ی حه‌وت سین ده‌چنن وله‌رۆژانی نه‌ورۆزدا لاوان به(هه‌ڵاتێ مه‌ڵاتێ) نه‌ورۆزانه له بنه‌ماڵه‌کان ده‌گرن و ئه‌وکونه چوکۆلانه‌ی( سوراخ های کوچک) واله سه‌ربانی ماڵانی گونده‌کان دروست ده‌کرا ،بۆ ئه‌وه‌بوو که کوردان به پێ باوه‌ڕی(دونادون) پێیان وابوو که له‌رۆژانی نه‌ورۆزدارۆحی مردووه کان ئه‌و بنه ماڵه دێنه‌وه‌و سه‌رکێشی بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌ن، جابۆیه کوردان خۆیان و ماڵ و که‌ل و په‌لیان ده‌ڕازێننه‌وه وهه‌لاتێ مه‌ڵاتێ ده‌که‌ن تاکوو رۆحی مردووه کانیشیان لێ ڕازی بێت. و هه‌ر له رۆژانی نه‌ورۆزدا بوو که مێرد یان کوری بنه‌ماڵه ده‌چوو له ئاته‌شگا ئاگری کووانووی(اجاق) ده‌هاوردوئه‌م ئیجازه‌یه هه‌رسالێک یه‌کجار و ته‌نیا به‌مێرد یان کوڕ ده‌درا و ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک نێرینه‌ی نه‌بووایه، خۆی نه‌یده‌توانی ئاگری و جاغ رۆشن بکات، بۆیه‌پێیان ده‌گوت وجاغ کوێر که به داخه‌وه تا کوو ئه‌مڕۆش ئه‌م قسه ماوه‌ته‌وه. له ناوچه‌ی هه‌ورامان دا که‌سێ به‌ناوی بابا نه‌ورۆزیان میرنه‌ورۆزی، حوکمی ده‌کردو شت و متی وه‌کوو: (قه‌یسی، گوێز، سرنچک، مه‌وێژو…) له ناوکووله‌که‌سراویی(نوعی کدو) به‌سه‌ر خه‌ڵک به‌تایبه‌ت منداڵاندا به‌ش ده‌کردو به‌م کاره نه‌ورۆزانه‌ی پێ ده‌دان و یاخه‌ڵکی له‌چووارشه‌مه سووری دا له کووچه و کۆڵان و یان ماڵاندائاگری شایی نه‌ورۆزیان ساز ده‌کرد و به تێپه‌رین له‌سه‌ر ئاگردا ده‌یانویست وه‌کوو سووری ئاگرسوورین.وزه‌ردیه‌کانی ژیان له‌به‌ین به‌رن و له‌رۆژی سێزده‌به‌ده‌ر دا کۆروکۆمه‌ڵی شایی پێک دێنن و به‌هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی ئه‌م رۆژانه جێژن ده‌گرن وله ئێواره‌ی سێزده‌به‌ده‌ر دابه‌نییه‌تی لابردنی نه‌حسی، سێزده‌به‌رد له پشت سه‌ر فرێ ئه‌ده‌ن و ده‌ڵێن. (نه حسی من له‌گه‌ڵ نه‌حسی سێزده‌دابچێت) و هه‌موو ئه‌م داب و نه‌ریتانه له زه‌مانی (کاوه) و ( قه‌ره‌یدوونه‌وه) بۆ ئیمه به جێ ماوه چونکه دوای ئه‌وه‌ی کاوه توانی به یارمه‌تی لاوانی هه‌ڵاتووی شاخ، شۆڕش به‌رپا بکاو شای خوێن رێژ له به‌ین به‌ری خۆی بووه سه‌رۆکی سوپا‌و فه‌ره‌یدوونی ئاری نه‌ژادی به‌ره‌یی خه‌ڵکی کردبه‌پاشای کوردستان و ئێران و ئه‌و رۆژه وا کاوه به یارمه‌تی خه‌ڵک توانی (زوحاک) له‌به‌ین به‌رێ و فه‌ره‌یدون ببێته پاشا، ناویان نیارۆژی نه‌ورۆز، چونکه رۆژێکه نوێ بوو له ژیانی خه‌ڵکداوفه‌ره‌یدون ئه‌مری کرد، که‌خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی دووحه‌وتوو پشو بده‌ن چونکه چه‌ندین ساڵ ومانگ له گه‌ڵ زوحاک له جه‌نگابوون و زۆرینه‌ی خه‌ڵک بریندار‌و ماندووبوون بۆیه کاوه و فه‌ره‌یدون ده‌یانه‌ویست خه‌ڵک به‌شایی و هه‌رڵپه‌رین و خۆشی، خۆیان بۆ ژیانێکی نوێ و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات ئاماده‌بکه‌ن.
هه‌ربژین به سه‌ربه‌رزی و هه‌ر رۆژتان نه ورۆز بێ و نه‌ورۆزتان پیرۆز.
فایل پی دی اف1_116zon