مقالات و مطالب

فەلسەفەی بیروباوەڕی باباتاھیر

هەیاس مەحموود

 

لایەنە نھینییەکان لە فەلسەفەی بیروباوەڕی باباتاھیری ھەمەدانی لە نێو چوارینەکانیدا
هەیاس مەحموود کاکەیی

وەرزنامەی چریکە ژمارەی ٦ سال ١٤٠١ هەتاوی

 

پیشەکی
باباتاھیری ھەمەدانی لە ڕیگای چوارینەکانەوە بوەتە مەشخەڵ ، ڕەنگ دەداتەوە لە بواری ئەدەبی کوردیدا، کە سەردەمێکی دوور و دریژ متی خواردبوو بە ھۆی بارو دۆخێکی ناھەمواری ناوچەکە ، سەرەڕای ئەوەی فەلسەفەیەکی ئایینی نھێنی پاریز بوو لە نێو یارسانیاندا. ھەرچەندە لە بواری ئەدەبی کوردیدا ھیشتا ئەو پیگەی پێ نەدراوە، ھەرچەندە دەسپێکی ئەدەبی کوردی لە چوارینەکانی باباتاھیرەوە ھەژمار دەکرێت، ھۆکەشی ئەوەیە کە چوارینەکان بە زاراوەی لوری و گۆرانە، نھێنی لە ناخی چوارینەکاندا درکاندنی فەلسەفیانەی بیروباوەڕەکەیەتی، کە خۆی یەکێک بووە لە یارانی بزوتنەوەکەی مبارەک شا (شا خۆشین) لە کۆتایی سەدەی چوارەمی کۆچی، ئەو نھێنییە مت بوانەی چوارینەکان ھەموو کەس دەرکی پێ ناکات ئەگەر شارەزاییەکی تەواوی لە بواری ئەدەب و بیرو باوەڕەکەی بابادا نەبێت، سەرەڕای شارەزایی زمانەکەی لە چوارینەکاندا. بۆیە بە باشم زانی ھەندێ لە چوارینەکان ڕوون بکەمەوە لەو بارەوە لە ناخیاندا بدویین و نھینییەکان ئاشکرا کەین.

 

بۆ وەر گرتن مەقالە :  Chrika 6-5

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

هفت − 5 =