انتشارات

کتاو “بەرزوپەری” چاپ کریا.

 

🔴 کتاو بەرزوپەری چاپ کریا.

🔺ئنتشارات “ئەنستیتۆ فەرهەنگیی یارسان” کتاو بەرزوپەری (شعر گوران) هەرمان رەفعەت ئەحمەد خستە وەر دەس.

🔺نووسین و ئامادە کردنی:
مامۆستا هەردەوێڵ کاکەیی

🔺ئنتشارات: ئەنستیتۆ فەرهەنگیی یارسان (کتیبخانەی پاشایەتی سوید)

شابک: 9-1-987327-91-978
قطع: وزیری
صفحات: 600

🔴Barzo Pary’s book was published by Yarsan Cultural Institute in Sweden.

🔺Book Name: Barzo o pari
🔺Edited and correction: Hardawel Kakaee
🔺Publications: Yarsan Cultural Institute (Kungliga bibliotekt sverige)
ISBN: 978-91-987327-1-9

_🍀🍀🍀🍀🍀

🔴ئەرای وە دەس هاوردن ئی کتاوە توانن پێوەندی بگرن وە گەرد:

١- “ئەنستیتو فەرهەنگیی یارسان” ٠٠٤٦٧٦٥٥٠٨٩٠٩
٢- مامۆستا هەردەوێڵ کاکەیی
٣- وحید تاهری لە ئیران ٠٩٣٥٩٢٢٧٤٧٤

———————————-


🔺کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیر میللەتی کورد:
بەرزۆی پەری، ناوی (ڕەفعەت کوڕی ئەحمەد کوڕی عەلی کاکەیی)یەو بە (بەرزۆی پەری) ناسراوە. بەشێکی نازناوەکەیشی لە دایکییەوە وەرگرتووە کە ناوی (فاتیمە کچی باقی)یەو بە (پەری) ناسراوە. لە ١٠/٧/١٩٠٩ لە کەرکووک لە گەڕەکی (موسەڵڵا) لە دایک بووە. ھەر لە کەرکووک و لە تەمەنی ٦ ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن. لە ١٩١٦ ماڵیان چووە بۆ (داقووق ) و لەوێ چووەتە قوتابخانەیەکی سەرەتایی تورکی. دواتر لە ١٩٢٠ لەپاش کۆچی دوایی باوکی، دەگوازنەوە بۆ شاری بەغدا و لەوێ دەچێـتە قوتابخانەی (فەزڵ)ی سەرەتایی و لە پۆلی پێنج وەردەگیرێ و بە دوو زمانی عەرەبی و تورکی دەخوێنێت.
بەرزۆی شاعیریش، وەک زۆربەی شاعیرانی دیکەی کورد چەوساوەتەوە.
لە ڕووی زمانەوانیشەوە، بەرزۆ، بەھۆی دنیادیتەیی، کۆمەڵایەتیبوونی، ئەزموونی زۆری و تێکەڵاویی لەگەڵ کەسانی ئەدیب و شارەزای جۆراو جۆرەوە، زمانزانێکی زۆر باش بووەو لەو لایەنەوە زۆر دەوڵەمەند بووە. ئەوە جگە لەوەی کە زمای عەرەبی و تورکیشی زانیووە و ھەروەھا شارەزاییشی لە زمانی فارسیدا ھەبووە، بەو ھۆیەوە کەمو زۆر ئاگاییەکی لە مێژوو و کەلەپووری تورک و فارس و عەرەب ھەبووە و کەڵکی لێوەرگرتوون.
ئەوە جگە لەوەی کە لە زمانەکەی خۆیشیدا سوارچاک بووەو، بە ھەردوو دیالێکتی گۆران و سۆران، شیعری ھۆنیوەتەوە و شیعرە ماچۆکانی، وشەی سۆرانیی تێدا تێھەڵکێش کردوون، ئەوەش بۆ ئەوەی خوێنەری ھەردوو دیالێکتەکە، بەبێ گرفت لێی تێبگەن.
نێوەرۆکی شیعرەکانی بە سەرنجدان لە ئەدەبیاتی شاعیرو وردبوونەوە لە شیعرەکانی، دەتوانین بە ئینسافەوە بڵێین کە ئەم شاعیرە، ڕاستە شاعیری میللی بووە، بەڵام زۆر جیا لە شاعیرانی دیکەی چ پێش خۆی و چ سەردەمی خۆی، کاری کردووە. بەرزۆ نەھاتووە تەنیا لایەک یان دوو لا لە ژیان و جیھانی میللەتەکەی و دەوروبەری وەربگرێت و بە شیعر پیشانی خەڵکیان بدات، بەڵکو ئەو زۆربەی زۆری لایەنەکانی: مێژوو، کۆمەڵایەتی، ئایینی، خۆشەویستی، نیشتیمانپەرەوەری، گاڵتەو گەپ، ژیانی قورسی خەڵکی ھەژار و جوتیار و کرێکار و…ی گرتووەو بە ئەدەبیاتێکی بەرزو جوان ڕازاندوونیەوە.

_🍀🍀🍀🍀🍀

🌐 www.yaresan.com
✉️ info@yaresan.com
yaresan622@yahoo.com

🇸🇪 Sweden, stockholm
📞 0046765508909

https://t.me/YaresanCulturalInstitute

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

نه + نوزده =