مقالات و مطالب

مێژووی کورد بە نەشارەزایی و چاوێکی نوقاوەوەی نانووسرێتەوە!

‍🔶 مێژووی کورد بە نەشارەزایی و چاوێکی نوقاوەوەی نانووسرێتەوە!
چەند تێبینی و سەرنجێک دەربارەی پێشەکی کتێبی کورد کێیە؟/مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد) نووسینی زۆر بەڕێز کاک سۆران حەمەڕەش

✍ د. دڵشاد زاموا
مامۆستای بەشی شوێنەوار- زانکۆی سلێمانی

🔺مێژوونووسین لە سەردەمی بێ بەهاکردنی زانست و ئەکادیمیادا:

🔺گومانی تێدانییە، ئێمە لەسەردەمی بێ بەهاکردنی هونەر و ئەدەب و زانستەکاندا دەژین، دەیان زانای فیزیای خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، هێندەی یوتیوبەرێک ناوبانگیان نییە، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەڵێت هەموو توێژینەوەکانی فیزیا هەڵەن و زەوی تەختە! سەدان مەلای دوانزە عیلم، کە نیوەی ژیانیان بۆ خوێندن لە حوجرە و مەدرەسەکانی شار و لادێکاندا لە خزمەت زانا و عەللامە و شێخولئیسلامەکاندا بوون، ئێستا هێندەی بانگخوازێکی نەزان ناوبانگیان نییە، کە بە ڕاست و چەپدا دوای خوێندنەوەی دوو کتێبۆکە یان سەیرکردنی ڤیدیۆیەکی یوتیوب، فتوای توند یان شلومل دەدات!
جا ئەم شەپۆلە، مێژوو و شوێنەوارەکانی کوردستانیشی گرتووەتەوە، نووسەری بەڕێزی، خاوەنی دوو کتێبی (کورد کێیە؟) و (مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد) کە ناوەڕۆکەکانیان لەیەکەوە نزیکە و بە دوو ناونیشانی جیاواز نووسراون، ئەم نووسەر بەڕێزە، رۆژێک وانەیەکی مێژوو و شوێنەوار و زمانە دێرینەکانی لە پۆلی هیچ زانکۆیەکدا نەخوێندووە، و نازناوی ئەکادیمی و مێژوونووس و زمانەوانی لەخۆی ناوە. سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێین، کە ئێمە نووسەری ئەم کتێبەمان خۆشدەوێت، تەنها لەبەرئەوەی هەستێکی پاکی کوردانەی هەیە. خودا خۆی دەفەرموێت (شتی خەڵکی بێ بەها مەکەن)، و بەڕێزیشیان شتی جوانیان نیشانداوە، و کارێکی جوانە هەموو مێژووی کوردستان لە کتێبێکدا کۆبکەیتەوە، و ئامانجت لێی ئەوەبێت تاکی کورد وشیاربکەیتەوە و شانازی بە مێژوو، زمان، و سەڵاحەدین و لەیلاقاسم و سەرکردە کوڕ و کچەکانییەوە بکات. ئێمە وەک شوێنەوارناسێکی کورد، لێرەدا تەنها شیکردنەوەیەک بۆ پێشەکی کتێبەکەی، و بەشێک لە لێدوانەکانی دەکەین، و پێمان وایە کێشەی ئەم نووسەرە بەڕێزە ئەوەیە کە:

1. کاتێک لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە دەردەکەوێت و دەڵێت:”…شارەزای (سیانزە زمانی دێرین) و (بیست زمانی نوێ)م! ئەمەم لە چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی زاگرۆس بینی، شارەزایی لە سی و سێ زماندا لە توانای هیچ مرۆڤێکدا نییە، و پێم وابێت یەکەم مرۆڤە لەسەر زەوی بانگەشەی وا بکات! لەکاتێکدا نزیکەی سەد و پەنجا ساڵە نووسینی مێخی و زمانە دێرینەکان خوێندراونەتەوە، تا ئێستا هیچ زانا و پڕۆفیسۆرێکی ئەو بوارە بە خۆی نەوتووە نەک سیانزە زمانی دێرین، تەنانەت هیچ زانایەکیان نەیوتووە من شارەزای سێ زمانی دێرینیشم، چ جای سیانزە زمان!

2. بەدوای نازناوی گەورەتر لەخۆیدا دەگەڕێت، و لە سەر بەرگی پشتەوەی کتێبەکەی، چوارناونیشانی قەبەی لە دوای ناوی خۆی نووسیوە “نووسەر، ئەکادیمی، مێژوونووس و زمانەوان”!
بەهەمان شێوە لە سەر پشتی بەرگە ئینگلیزییەکەی کتێبەکەشیدا هەر نووسیویەتی (Writer, Academic, Historian and Linguist)!
ئەمە لە ڕووی یاساییەوە خەڵک و خوێنەر خەڵەتاندنە، جا ئەم نووسەرە بەڕێزە لەوڵاتی بەریتانیا ژیاوە و دیارە ئینگلیزییەکەشی باشە، بەڵام لەوە تێنەگەیشتووە کە ناونیشانی(Academic) واتە پسپۆڕی خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا و پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ، ئەم هەروا بە سانایی لە دوای ناوەکەی خۆی دایناوە، و ئەشێ لە ئەمازۆن خەڵکانێکی بیانی بکەونە ئەو داوەوە، و کتێبەکەی وەک کتێبی ئەکادیمییەک بکڕن! ئا ئەم ناونیشانە قەبانە دەچنە خانەی  Misleading Readers  و چەواشەکاری و ئینتیحالەوە. بۆ نمونە لە فەرهەنگی Collins Dictionary بەم شێوەیە پێناسەی کەسی ئەکادیمی کراوە:
An academic is a member of a university or college who teaches or does research.
“ئەکادیمی ئەو کەسەیە کە ئەندامی زانکۆیەک یان کۆلێجێک بێت کە مامۆستایەتی تێدابکاتە، و وانەی تێدابڵێتەوە، یان توێژینەوەی تێدا ئەنجامبدات ” ئایا ئەم نووسەرە بەڕێزەمان ستافی ئەکادیمی چ بەشێکی مێژوو و شوێنەوار و زمانە دێرینەکانی چ زانکۆیەیە؟!

بۆ وەرگرتن ئەم رخنەیە:  (فایل پی دی اف = 101294373 )

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

20 + پنج =