(کوردی-فارسی)
پێشەکییەک لەسەر ڕۆژژمێری ئاریایی- کوردی
خۆشحاڵم کە دەبینم ڕۆژژمێرێکی نوێی کوردی لە لایەن توێژەری ماندوویینەناس، کاک (تەیب تاهیری)یەوە ئامادە کراوە و لەژێر چاپ و بڵاوکردنەوەدایە. گرینگایەتیی ئەم ڕۆژژمێرە لەوەدایە، کە لە لایەکەوە پشتی بە بەڵگەنامە و گێڕانەوە مێژووییە بەردەستەکانی پێوەندیدار بە جێژنی نەورۆزی کوردەوارییەوە بەستووە و لە لایەکی دیکەشەوە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر ئەو کەونە ڕۆژژمێرە زەردەشتیـــئاریایییەی کە پێشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٧ ساڵ پێش زایین (١١٢٨ ساڵ پێش مێژووی کۆچی). نەورۆزی گەرمەسێریی کوردەواری یان هەمان نەورۆزمانگ بەرانبەرە لەگەڵ ٢٥ی ڕێبەندانی ئێستا یان ٢٦ی مانگی دۆڵچە لە ڕۆژژمێری هەتاویی پێش ١٣٠٤ی ک.هــدا، لەڕاستیدا پاشماوەی هەمان نەورۆزی ساڵگۆڕینە لە ساڵی ٢٤٢ی ک.هـدا بەرانبەر لەگەڵ ٢٢٥ی یەزدگردی بەو پێداچوونەوە و بەراوردکردنەوەیەوە کە بە فەرمانی متەوکل عەلیوڵڵا عەباسی (٢٣٢ ــ ٢٤٧) بە شێوەی کاتی جێبەجێ کرا و دووبارە لە سەردەمی خەلافەتی موعتەزدبیللا (٢٧٩ ــ ٢٨٩ ک.هــ)دا لەکار هێنرایەوە. بەمشێوەیە بە لەکارهێنانی ئەم پڕییە (کەبیسە) ڕۆژی ٢٦ی مانگی دۆڵچە (ڕێبەندان)ی ساڵی ٢٢٥ی یەزدگردی بەرانبەر بوو لەگەڵ یەکی خاکەلێوە (ڕۆژی نەورۆز)ی ساڵی ٢٣٦ی کۆچیی هەتاوی؛ ئەم ڕووداوە وەکو نەریتێک لە لایەن کوردانەوە پارێزرا و هەموو ساڵێک وەکو نەورۆزی گەرمەسێری کرا بە جێژن. شیاوی باسە کە پاراستنی ڕۆژێکی ساڵ وەکو نەورۆز یان جێژن بێپێشینە نییە و دەکرێ نموونەی هاوشێوەی لە ڕۆژژمێرە نەریتییەکەی ئەرمەنییەکاندا ببینین. بەوجۆرەی کە تاکو نیزیکەی یەکسەد ساڵ لەمەوبەر، خەڵکی ئەرمەنستان ڕۆژی ١١ی مانگی ژووئیە (ژوولین) بەرانبەر لەگەڵ ٢٠ی پووشپەڕی ساڵێ پڕی (اعتدالی) هەتاویان وەکو نەورۆز یان بە گوتەی خۆیان نەوسارد دەکرد بە جێژن. هەرچەند لە نووسراوەکانی خۆیاندا بێجگە لەوەی کە نووسیویانە ئەم دابە لە ساڵی ٥٥٢ی زایینییەوە (ژوولین) بووەتە باو، هیچ هۆکارێکی زانستی بۆ ئەم ڕووداوە نەخراوەتە ڕوو، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڕووداوە پاشماوەی ڕمێنی ڕۆژژمێرە فارسییەکەی (یەزدگرد)ە لە ئەرمەنستاندا و، پاراستنی ڕۆژێک وەکو ڕۆژێکی مێژوویی بە ناوی نەریتێکی کۆنەوە ڕەچاوکردنی هەمان ڕۆژژمێرە. چونکە وڵاتی ئەرمەنستان بەشێک لە ئیمپراتۆریای فارسەکان بووە و ئەو ڕۆژژمێرەی تێشیدا باو بووە، هەر ڕۆژژمێری فارسی بووە، کەواتە دیارە کە بۆ دۆزینەوەی پێشینەکەی دەبێ لە ڕۆژژمێرە فارسییەکەی (یەزدگرد)دا بگەڕێین. بەمشێوەیە، ئەگەر ڕۆژژمێرە زایینییەکان و ڕۆژژمێری فارسیی (یەزدگرد) پێکەوە بەراورد بکەین، بە ئاسانی دەتوانین تێبگەین کە جێژنی نەوساردی ئەرمەنی، هەر پاراستنی جێژنە کۆنە ئێرانی و زەردەشتییەکەیە، کە هەمان ڕۆژی شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی ١٠٦٠ی فارسی (٧٩ ــ یەزدگرد) یان ٧٩ ساڵ پێش پادشایەتیی یەزدگردی سێیەمی ساسانی لە ساڵی ٦٣٢ی زایینیدایە. بەمشێوەیە بە بەراوردکردنی هەردوو ڕۆژژمێرەیلی زایینی (ژوولین) و فارسی (یەزدگردی) ئەم ئاکامەمان وەدەست دەوکەوێت:
١/١/١٠٦٠ی فارسی = ٦/٧/٥٥٢ی زایینی (ژوولین) و لە ئاکامی ئەمەشدا:
٦/١/١٠٦٠ی فارسی = ١١/٧/٥٥٢ی زایینی (ژوولین)
هەڵبەت بەراوردکردنی نەورۆزی گەرمەسێری کوردی و جێژنی نەوساردی ئەرمەنی، تەنیا بەپێی سەرچاوەیەکی زانستی و وردی ڕۆژژمێرییە،کە هەمان ڕۆژژمێری ئاریایی ـ کوردییە و دەستپێکەکەی ساڵی ٥٠٧ی پێش زایینە، کە هۆکارەیلی زانستیی پێوەندیدار بەم دەستپێکەو بەڕوونی بەیان کراون. سەرباری ئەمەش لەم پێوەندییەدا بەڵگەیەلێکی فرەوان هەن کە بەداخەوە وەبەرچاوی مێژوونووسان و دانەرانی ڕۆژژمێرەکان نەهاتوون، کە لێرەدا بە کورتی ئیشارە بە چەند بابەتێکیان دەکەین: ١ـــ ڕاپۆرتی بوندەهیشن لەمەڕ ئایینهێنەریی زەردەشت و سەرەتای زەردەشتایەتییەوە؛ ٢ـــ ڕاپۆرتی ئەبووڕەیحانی بیروونی لەبارەی لەدایکبوونی ئەشوزەردەشت لە ٢٥٨ ساڵ پێش ئەسکەندەر (مێژووی ئەسکەندەری) و پێداچوونەوەی ڕۆژژمێری فارسی لە لایەن خۆیەوە (آثارالباقیە، ٧٢)؛ ٣ـــ ڕاپۆرتی زادئەسپەرەم لەبارەی کەبیسەگیری و گواستنەوەی ڕۆژی مەرگی ئەشو زەردەشت لە ١١ی بانەمەڕ(گوڵان)ەوە بۆ ١١ی سەرماوەز (سەرماخێز) بە لەکارهێنانی ٨ مانگی پڕ (هەڵبژاردەی زادئەسپەرەم، ٢٠٨)؛ ٤ ـــ ڕاپۆرتی مەسعوودی لەمەڕ بە پادشایەتیگەیشتنی یەزدگردی سێیەمی ساسانییەوە لە یەکەمی پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٩ی بەختوننەسردا (التنبیەوالاشراف، ١٧٩)؛ ٥ ــ ڕاپۆرتی مەسعوودی لەمەڕ مێژووی کۆچی دوایی حەزرەتی پەیامهێن (د) لە ڕۆژی دووشەممە، حەوتەمی ڕەبیعەلئەوەڵی ساڵی ١١ی ک.مدا بەرانبەر لەگەڵ سێیەم(یەکەم)ی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٩٤٣ی ئەسکەندەری بەرانبەر لەگەڵ ١٦ی ڕەشەمێی فارسی لە ساڵی ١٣٨٠ی بەختوننەسر و ساڵی سەدەمی پادشایەتیی نەوشیروان کوڕی قوباددا (التنبیەوالاشراف، ٢٥٧)؛ ٦ـــ ڕاپۆرتی ئەبووڕەیحانی بیروونی لەبارەی ماوەی حکوومەتی ئێرانییەکان لە سەردەمی ئەشوزەردەشتەوە تاکو کۆچی دوایی یەزدگردی سێیەمی ساسان بە ماوەی ١٢٢١ ساڵ (آثارالباقیە، ٧٢)؛ ٧ـــ ڕاپۆرتی مێژوونووسان و ئەستێرە ناسان لەمەڕ تاجلەسەرنانی یەزدگردی سێیەمی ساسانییەوە لە نەورۆزی یەزدگردیدا (یەکەمی خاکەلێوەی ساڵی هەتاویی ناتەواو) بەرانبەر لەگەڵ یەکەمی پووشپەڕی ساڵی یازدەهەمی کۆچیی هەتاوی (ساڵی پڕ) و بەرانبەر لەگەڵ ٢٢ی ڕەبیعەلئەوەڵی ساڵی یازدەهەمی کۆچیی مانگی و بەرانبەر لەگەڵ ١٦ی جوونی ٦٣٢ی زایینی و ١٦ی حوزەیرانی ٩٤٣ی ئەسکەندەری (همایی، تاریخ ایران، ٣٦٢). کە لەم شەش بابەتە، دوو بابەتی یەکەم و دووەم لەبارەی لەدایکبوون و سەرەتای زەردەشتەوە لەگەڵ چوار بابەتەکەی دواتردا پێکەوە لە پێوەندیدان، بەتایبەت ڕاپۆرتی زادئەسپەرەم، مەسعوودی و ئەبووڕەیحان کە هەرسێکیان لەگەڵ بابەتی ئاخر لەبارەی یەکگرتنەوەی نەورۆزی ساڵی یەکەمی یەزدگردی (ئەو ساڵەی یەزدگرد چووە سەر تەختی پادشایەتی) لەگەڵ گۆڕانی هاوینە (سەرەتای هاوین یان ڕۆژی یەکەمی پووشپەڕی ساڵی ١١ی کۆچی هەتاوی) بەتەواوەتی لەپێوەندیدان؛ بەتایبەت ئەگەر کەمێک سەرنج بدەین، تێدەگەین کە لەنێوان هەردوو ڕاپۆرتی ٥ و ٧دا ئیشارە بە ساڵی ٩٤٣ی ئەسکەندەری کراوە، کە هەمان ٩٤٣ ساڵی ئەسکەندەری لە ڕاپۆرتەکەی ئەبووڕەیحانی بیروونیشدا (ڕاپۆرتی ژمارە ٦) بە شێوەی ئاماژەگەرانە لە ڕەنووسی ١٢٢١ ساڵدا نهێنە. بەمشێوەیە ئەگەر ٢٠ ساڵ پادشایەتییەکەی یەزدگردی سێیەم لەم ڕەنووسی ١٢٢١ە، کە بە پەژراندنی ئەبووڕەیحانی بیروونی مەودای نێوان لەدایکبوونی ئەشوزەردەشت و کۆچی دوایی یەزدگردی سێیەمە، ڕەنووسی ١٢٠١مان وەدەست دەکەوێت، کە ئەگەر ٢٥٨ ساڵی مەودای نێوان ئەشوزەردەشت و ئەسکەندەری (ڕۆژژمێری ئەسکەندەری) لێ کەم بکەینەوە، دیسان ٩٤٣مان بۆ دەمێنێتەوە، یان هەمان ساڵ ٩٣٤ی ئەسکەندەری کە شازدەهەمی حوزەیرانەکەی بەرانبەرە لەگەڵ ڕۆژی بەپادشایەتیگەیشتنی یەزدگردی سێیەم، کە ڕۆژی یەکەمی خاکەلێوەی هەتاویی ناتەواو (فارسیی کۆن یان یەزدگردیی دوایین) یان هەمان ڕۆژی نەورۆزی ساڵی یەکەمی ڕۆژژمێری یەزدگردییە، کە بەرانبەر بووە لەگەڵ یەکەمی پووشپەڕی ساڵی یازدەی کۆچیی هەتاوی. کەواتە بەپێی ئەم سەرەتا مێژوویییە، ئەمساڵ، ساڵی ٢٥٢٢ی ئاریاییـــکوردییە یان:
٢٥٢٢ = ١١٢٨ + ١٣٩٤.
زیائەددین تورابی
_______________________________________________
ڕۆژژمێری ئاریایی ــ کوردی وەرگیراو لە (زیگ ئاریایی ــ کوردی)
ئێستا بە سێ شێوە لە ناوچە جوداکانی کوردستان ڕۆژژمێر تاوتوێ دەکرێت؛ یەکیان ڕۆژژمێری زایینی بە مانگەیلی سریانی؛ ئەوی دیکە ڕۆژژمێری هەتاویی پاش ١٣٠٤، پەسندکراوی ئەنجوومەنی نەتەوەیی ئێران بە گوڕینی ناوی مانگەکان و؛ سێیەمینیش ڕۆژژمێری ئایینیـــئەستیرەناسی، کە بە شێوەی ناڕەسمی لە لایەن هۆزەکانی کوردستانەوە دەکار دێت. ئەم ڕۆژژمێرەی بەردەستمان، کە شەرحەکەی لە کتێبی زیگ ئاریاییـــکوردیدا هاتووە و بە ناوی ”ساڵپێوی ئاریاییـــکوردی” تەرجەمە کراوە و باسی هەرسێ بابەتەکەی کردووە. لەبارەی سەرەتای ڕۆژژمێری و ئەوەی کە بنەمای ڕۆژژمێرەکان دەبێ شیاوی هەژماردن بێت و لەسەر بنەمای زانستی ڕۆژژمێری دابنرێت، کاک زیائەددین تورابی شەرحێکی کورتی خستووەتە ڕوو، کە بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن کتێبەکەی جەنابیان بە ناوی ”زەردەشت و ڕۆژژمێری ئێرانی” و هەروەها سەرەتای ڕۆژژمێر لە کتێبی ”زیگ ئاریاییـــکوردی”دا بخوێننەوە. لەمەڕ ڕۆژژمێری ساردسیرییەوە دەبوو باسی ئەوەمان بکردایە کە ئەم ساڵپێوە هەمان ڕۆژژمێری جەلالییە، کە بەپێی کەشوهەوای ناوچە کوێستانییەکەی باکووری کوردستان دانراوە. هەموو مانگەکانی ٣٠ ڕۆژن و پێنجەی لێڵیش لە کۆتایی مانگی ئاخری ساڵدا هەژمار دەکرێت، کە لە ساڵانی کەبیسەدا پێنجە دەبێتە ٦ ڕۆژ. بەڵام ڕۆژژمێری گەرمەسێری کوردی، ڕۆژژمێرێکی ئایینی ــ ئەستێرەناسانەیە کە بەپێی هەژمارکردنی لەپێشبوونی ساڵگۆڕین بەگوێرەی ئاستی زەمانیی کۆمەڵگەی شوانانە و ئایینی. ئەم ڕۆژژمێرە ڕێبەری هەژمارکردنەکانی زانستی ئەستێرەناسییە و بێجگە لەوەی لەگەڵ کەشوهەوای باشووری کوردستان یەکدەگرێتەوە، دەکرێ ڕۆژە شووم و خۆشبەختەکانیشی پێ دیاری بکرێت. لەڕاستیدا ئەم ڕۆژژمێرە، ڕۆژژمێرێکی ئایینییە، کە بەپێی سووڕانەوەی زەوی، شیاو لەگەڵ خاڵی (گۆڕان)، جووڵە و جێگۆڕکێی ئەستێرەکان و گونجان لەگەڵ چاودێری زەمینی و کارتێکراو لە لایەن وزە پێوەندیدارەکانەوە دانراوە. مانگەکانی سی ڕۆژن و سەرەتای ساڵەکەی لە ٢٥ی ڕێبەندانەوە بەرانبەر لەگەڵ ١٤ی فێبریوەرییە و پێنجەکەیشی لە کۆتایی دواین مانگی ساڵدا هەژمار دەکرێت، کە لە ساڵانی پڕدا دەبێتە ٦ ڕۆژ. ئەم ڕۆژژمێرە و هەژماردکردنەکەی تەنیا بەپێی بورجە دوازدەوانەکەی نێو بازنەی بورجەکان و گونجانیان لەسەر زەوی هەژمار دەکرێت، کە لە لایەنی نەبزێوڕاگرتنی و دیاریکردنییەوە، بە گونجاو لەگەڵ ساڵپێوی نەبزێوی هەتاوی پێناسە دەکرێت. ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم ڕۆژژمێرە وێڕای لەکارهێنانی شێوە گەردوونییەکان لە هەژمارکردنەکانی خۆیدا، بەتەواوەتی لەگەڵ دۆخی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریشدا گونجاوە، لەبەر ئەم هۆیەشە کە ڕۆژژمێری خەراجی دان بە دروستبوونەکەیدا دەنێت؛ ئەگەر لە درێژایی مێژوودا باسێکیش لەسەر ئەم ڕۆژژمێرە هاتبێتە گۆڕێ، خۆی هۆکارێکە بۆ کۆنبوونی بابەتەکە. هەروەکو باس کراوە یەکەمین کەسانێک کە سەرنجی بەم ڕۆژژمێرە داوە، بابلییەکان بوون لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایییندا. ئەم ڕۆژژمێرە و هەژمارکردنەکەی لە درێژایی زەماندا لە لایەن کوردانەوە لەکار هێنراوە، چونکە کۆمەڵگەی کوردی لەسەر بنەمای ئامۆژگارییەکانی زەردەشت ـــ ڕێزگرتن لە زەوی و ئاژەڵ (شوانی و کشتوکاڵ) بووە. گونجاویی کەشوهەوا لەگەڵ دیتنی شێوە گەردوونییەکان و هەروەها خاڵی سفری دەستپێکی ساڵ لە کاتی داناندا و، نەگونجانی ئەم بابەتانە پێکەوە لە درێژایی زەماندا، بەهۆی جێگۆڕکێی ئەستێرەکانەوە بووەتە هۆی بەدیهاتنی باسی پێوەنددیدار بە پێشکێشکردنی ساڵگۆڕین و هەژمارکردنی جیاوازییەکان. بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک لە شێوەی گەردوونیی گادا بەدوای بابەتێکی خۆیەوە بووبێت، ئیتر ئەو ئیمکانەی لە زەمانی دووەمین مانگی ڕۆژژمێری هەتاویدا، وەکو ڕابردوو بۆ نەلواوە، چونکە ئەم شێوە گەردوونییەی لە ئاسماندا نەدیوە، کەواتە لەبەر دیتنی ئەم شێوەیە و دیاریکردنی بەپێی ڕۆژژمێری هەتاوی دەبوو زەمانی دیتنی یەکەمین شێوەی گەردوونی، واتە کاوڕ بگێڕێتەوە بۆ دواوە، تاکو بەم هەژماردنە دیتنی بورجی کاوڕ بکەوێتە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی هەتاوییەوە و ئەوسا لە لایەن خاڵی سفری ساڵگۆڕینی بەهارییەوە بە نەبزێوی دەپارێزرێت. بەڵام ئەو هۆکارەیلەی کە بۆ سەلماندنی هەبوونی ڕۆژژمێری کوردیی گەرمەسێری لە کوردستاندا دەتوانین ئیشارەیان پێ بکەین بریتین لە: پاشماوەی بەڵگە و نیشانانەگەلی نێو خێڵەکانی مەنگوڕ، سەکر، موکری، لەک و هەورامی… لەسەر ڕۆژی سەرەتای ساڵ لە ڕێبەندانی هەتاویدا. لەبەرچاوگرتنی ڕۆژژمێری خەڕاجی کە شوێنی دەستوور و هەژمارکردنەکەی لە موسڵ و خاکی کوردستاندا بووە، ٢٥ی ڕێبەندانی هەتاوی وەکو دەستپێکی ساڵ بەدەستەوە دەدات (زیگ ئاریایی ـ کوردی، ل٤٧). هەژماردنی ڕۆژی ڕووداوەکەی مەرنو لە سەردەمی سوڵتان ئیسحاقی بەرزەنجەییدا کە ١٦ی ٩ی ٦٣٦ی هەتاوی بووە و بەپێی ئەو، دەستپێکی ساڵ لە ٢٥ی ڕێبەندانی هەتاویدایە (زیگ، ل٥٥)، باسی کۆمەڵە ئەستێرەی کۆ (پێروو) لە شێوەی گەردوونیی گادا و هەڵاتنی لە ئاسمانی خۆرهەڵاتەوە لە ٢٠ی خەزەڵوەری هەتاویدا وەکو یەکەمین ڕۆژی زستانی گەرمەسێریی کوردی کە ئەویش هەر ٢٥ی ڕێبەندانی هەتاوی بۆ دەستپێکی ساڵ بەدەستەوە دەدات (زیگ، ل١٢٠) نەبەردی ئاپووش (قلبالعرق) و تیشتەر (گەلاوێژ) کە لە ئاوێستاشدا ئیشارەی پێ کراوە و لە ڕوانگەی چاودێریی زەمینییەوە دیسان ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی هەتاوی بۆ سەرەتای ساڵی گەرمەسێریی کوردی بەدەستەوە دەدات (زیگ، ل ١١١). ئیشارەی دەقە کەلامییەکانی یارسان بە باسی چزووی دووپشک و ئەو کاریگەرییانەی لێوەی دەخرێتە ڕوو، دیسان هەر ٢٥ی ڕێبەندانی هەتاوی بە سەرەتای ساڵی گەرمەسێریی کوردی دادەنێت (زیگ، لل١٢٨، ٣٧). باسی پێوەندیدار بە ساڵگۆڕینەوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەلامەکانی یارسان دەگونجێت و تاوتوێکردنی ٢٥ی ڕێبەندانی هەتاویمان وەکو دەستپێکی ساڵی گەرمەسێریی کوردی بەدەستەوە دەدات (زیگ، ١٣٠). پێنجەش لەو هۆکارانەیە کە ئەگەر لە کۆتایی دواین مانگی ساڵدا هەژمار بکرێت لە ڕۆژژمێرە کوردییەکاندا دەبێتە شەرحێک لەسەر هۆکارە باس کراوەکان (زیگ، ل٢٧٧). ئەم ساڵپێوە، ڕۆژژمێرێکە کە زەردەشت بناغەکەی داناوە و هەموو ڕۆژژمێرەکانی دیکەش هەر لەسەر هەمان بنەما ناسراون، کەواتە سەرلەبەری ئەو مێژووانەی کە لە بۆنەکاندا خراونەتە ڕوو ئاریایین، کە ئەگەر ١١٢٨یان لێ کەم بکرێتەوە، مێژووی هەتاوی وەدەست دێت.
تەیب تاهیری
ترجمه متن به فارسی:
درآمدی بر گاهشمار آریایی – کردی
خوشحالم میبینم گاهشمار کردیِ جدید که توسط محقق سخت کوش آقای طیب طاهری تهیه و تنظیم شده در حال چاپ و انتشار است. اهمیت عمدهي این گاهشمار در این است که از یک سو مبتنی بر اسناد و روایتهای تاریخیِ موجود در رابطه با جشن نوروز کردی است و از سوی دیگر ریشه در گاهشمار کهن زرتشتی- آریایی دارد که پیشینه آن به 507 سال پیش از میلاد (1128 سال پیش از هجرت) بر میگردد. نوروز کردی گرمسيري يا همان نوروزمانگ مطابق با 25 بهمن ماه امروزی یا 26 ماه دلو در گاهشمار شمسی پیش از 1304هـ.ش در حقیقت بازمانده همان نوروز اعتدالی در سال 242 هـ.ق مطابق با 225 یزدگردی با اصلاح و تطبیقي است كه به دستور متوکل علیالله عباسی( 232-247 ) به طور موقت انجام گرفت و دوباره در زمان خلافت معتضدبالله(279-289هـ.ق)به مرحله اجرا درآمد. بدین ترتیب با اجرای به اصطلاح چنین کبیسهای روز 26 ماه دلو(بهمن) سال 225 یزدگردی مطابق شد با اول فروردین ماه(روز نوروز) سال 236 هجری شمسی، حادثهای که به عنوان یک سنت توسط کردها حفظ شد و هر ساله به عنوان نوروز کردی گرمسيري جشن گرفته میشود. گفتنی است ثابت نگهداشتن یک روز سال به عنوان نوروز یا جشن بی سابقه نیست، و نمونه مشابه آن را میتوان در گاهشمار سنتی ارمنیان مشاهده کرد. بدین ترتیب که تا حدود یکصد سال پیش، مردم ارمنستان روز 11 ماه ژوئيه میلادی (ژولین) مطابق با20 تیرماه خورشیدی اعتدالی را به عنوان نوروز یا به اصطلاح خودشان نوسرد جشن میگرفتند. گرچه در نوشتههای خودشان جز این که نوشتهاند این رسم از سال552میلادی(ژولین)مرسوم شده هیچ دلیل علمی برای چنین حادثهای ارائه نشده،اما درحقیقت این اتفاق بازمانده رواج گاهشمار پارسی (یزدگردی)در ارمنستان و ثابت نگهداشتن یک روز تاریخی به عنوان یک سنت دیرین و رعایت آن است. چراکه سرزمین ارمنستان بخشی از امپراطوری پارسیان بوده و نيز گاهشمار رایج درآن هم گاهشمار پارسی بوده است،پس بدیهیست که باید پیشینه آنرا در گاهشمار پارسی(یزدگردی)جستجو کرد. بدین ترتیب در صورت تطبیق تقویمهای میلادی و پارسی(يزدگردی) به راحتی میتوان دریافت که این جشن نوسرد ارمنی چیزی جز حفظ یک جشن کهن پارسی و زرتشتی نیست که همان روز نوسرد یا روز ششم فرودین ماه در سال 1060 پارسی (79 – یزدگردی) یا 79 سال پیش از به سلطنت رسیدن یزدگرد سوم ساسانی در سال 632 میلادی است. بدین گونه که در صورت تطبیق دو تقویم میلادی (ژولین) و گاهشمار پارسی (یزدگردی) خواهیم داشت:
1/1/1060 پارسی = 6/7/552 میلادی (ژولین)و در نتیجه داریم:
6/1/ 1060 پارسی = 11/7/552 میلادی (ژولین)
البته تطبیق دو مورد نوروز کردی گرمسيري و جشن نوسرد ارمنی تنها با در دست داشتن یک مبدأ گاهشماریِ دقیق عملی است، که همانا گاهشمار آریایي- کردی ميباشد و مبدأ آن 507 سال پیش از میلاد است كه دلایل علمیِ چنین مبدأی به روشنی بیان شده است. با این وجود در این مورد اسناد فروانی وجود دارد که متأسفانه از دید مورخان و تقویم نگاران دور مانده که در اینجا به اختصار چند مورد را ارائه می کنیم: 1- گزارش بندهشن در مورد دينآوري زرتشت و مبدأ زرتشتي.2- گزارش ابوريحان بيروني در مورد تولد اشو زرتشت در 258 سال پيش از اسكندر (تاريخ اسكندري)،و اصلاح گاهشماريِ پارسي توسط وي.(آثارالباقيه72).3- گزارش زاداسپرم در مورد كبيسهگيري و انتقال روز درگذشت اشوزرتشت از 11 ارديبهشت ماه به 11 ديماه با اجراي 8 ماه كبيسه. (گزيده زاداسپرم208 ). 4- گزارش مسعودي در مورد به سلطنت رسيدن يزدگرد سوم ساساني در اول تيرماه سال 1379 بختالنصر.(التنبيهوالاشراف 179). 5- گزارش مسعودي در بارهي تاريخ وفات حضرت رسول (ص) در روز دوشنبه هفتم ربيعالاول 11 هـ.ق مطابق با سوم(اول) ماه حزيران سال 943 اسكندري مطابق با 16 اسفند ماه فارسي به سال 1380 بختالنصر و سال صدم پادشاهيِ انوشيروان پسر قباد.(التنبيهوالاشراف257).6- گزارش ابوريحان بيروني در مورد مدت حكومت ايرانيان از زمان اشو زرتشت تا درگذشت يزدگرد سوم ساساني به مدت 1221 سال. (آثارالباقيه72).7-گزارش مورخان ومنجمان درمورد تاجگذاري يزدگرد سوم ساساني در نوروز يزدگردي(اول فروردين ماه سال خورشيدي ناقصه) مطابق با اول تيرماه سال يازدهم هجري شمسي(اعتدالي) و مطابق با 22 ربيعالاول سال يازدهم هجري قمري و مطابق با 16 ژوئن 632 ميلادي و 16 حزيران 943 اسكندري.(همايي، تاريخ ايران362). كه از اين 6 مورد دو مورد اول و دوم در مورد تولد و مبدأ زرتشت با چهار مورد بعدي با هم در ارتباطاند، به ويژه گزارش زاداسپرم، مسعودي و ابوريحان كه هر سه با مورد آخر دربارهي تطبيق نوروز سال نخست يزدگردي(سال جلوس يزدگرد سوم به سلطنت) با انقلاب صيفي (اول تابستان يا روز اول تيرماه سال 11 هجري شمسي) در ارتباط كاملاند؛ به ويژه با اندكي دقت متوجه ميشويم كه بين دو گزارش شمارهي 5 و 7 اشاره به سال 943 اسكندري شده است، كه همين 943 سال اسكندري در گزارش ابوريحان بيروني (گزارش شماره 6) به طور ضمني در رقم 1221 سال نهفته است. بدين گونه اگر از اين رقم 1221 سال كه به تأييد ابوريحان بيروني فاصلهي بين تولد اشو زرتشت و درگذشت يزدگرد سوم است 20 سال سلطنت يزدگرد سوم را كسر كنيم به رقم 1201 سال ميرسيم، كه در صورت كسر 258 سال فاصلهي بين اشو زرتشت و اسكندر (تقويم اسكندري) باز خواهيم داشت 943 سال، يا همان سال 943 اسكندري كه شانزدهم حزيرانِ آن مطابق بوده با روز جلوس يزدگرد سوم به سلطنت، كه روز اول فروردين ماه خورشيديِ ناقصه (پارسي كهن يا يزدگردي اخير) يا همان روز نوروز سال اول تقويم يزدگردي است كه مطابق بوده است با اول تيرماه سال يازدهم هجري خورشيدي. بنابراين با توجه به چنين مبدأ تاريخي است كه امسال سال 2522 آريايي-كردي ميباشد یا 2522= 1128+ 1394 .
ضياءالدين ترابي
تقويم آريايي- كردي استخراج از « زيگ آريايي-كردي»
تقويم كردي در حال حاضر به سه شيوه در مناطق مختلف كردنشين محاسبه ميگردد؛ يكي تقويم ميلادي با ماههاي سرياني است، ديگر تقويم خورشيديِ پس از 1304 مصوب شوراي ملي ايران با تغيير در نام ماهها، و ديگر تقويم ديني– نجوميِ غير رسمي در ميان قبايل مختلف كردستان. تقويم پيش رو كه شرح آن در كتاب زيگ آريايي- كردي و با ترجمهي « سالَپيـَوي ئاريايي- كوردي» آمده به هر سه مورد پرداخته است. در خصوص مبدأ گاهشماري و اينكه مباديِ تقاويم ميبايست قابل محاسبه و بر اساس علم گاهشمار باشد آقاي ضياءالدين ترابي شرح مختصري ارائه نمودهاند كه براي اطلاعات بيشتر ميتوان به كتاب ايشان تحت عنوان «زردشت و گاهشماري ايراني» و همچنين مبدأ گاهشمار از كتاب « زيگ آريايي- كردي» مراجعه كرد. در خصوص تقويم كردي سردسيري ميبايست عنوان كرد كه اين سالشمار همان تقويم جلالي ميباشد كه متناسب با آب و هواي منطقهي كوهستاني و شمال كردستان است. تمام ماههاي آن 30 روزيست و پنجه تار يا خمسهي مسترقه نيز در پايان ماه آخر سال محاسبه ميگردد، كه در سالهاي كبيسه خمسه 6 روزي خواهد شد. اما تقويم كردي گرمسيري يك تقويم نجومي- ديني مبتني بر محاسبهي تقديم اعتدالين بر اساس موقعيت زمانيِ جامعهي شباني و ديني است. اين تقويم راهبر محاسبات علمالتنجيم ميباشد و علاوه بر آنكه همخوان با آب و هواي جنوبي كردستان است ميتوان سعد و نحس روزها را نيز با آن مشخص نمود. در واقع اين تقويم يك تقويم ديني است كه بر اساس چرخش زمين متناسب با نقطه اعتدالين، حركت و جابجايي ستارگان و انطباق آن با ناظر زميني و متأثر شدن از انرژيهاي مربوطه وضع شده است. ماههاي آن سي روزي ميباشد و آغاز سال آن از 25 بهمن برابر با 14 فوريه است و خمسه نيز در پايان آخرين ماه سال محاسبه ميگردد كه در سالهاي كبيسه 6 روزي خواهد شد. اين تقويم و محاسبهي آن صرفاً بر اساس بروج دوازدهگانه در دايرةالبروج و انطباق آنها بر زمين محاسبه ميشود كه به جهت ثابت نگه داشتن آن و مشخص نمودنش منطبق بر سالشمار ثابت خورشيدي تعريف ميگردد. ناگفته نمانداين تقويم علاوه برلحاظ كردن صورتهاي فلكي در محاسبات خود، كاملاً با شرايط كشت و زرع و دامداري نيز منطبق است، به همين دليل تقويم خراجي صحه بر آن ميگذارد؛ و اگر چنانچه در طول تاريخ ازاين تقويم بحثي به ميان آمده خود دليلي است بر كهن بودن موضوع. همانگونه كه نقل شده اولين كساني كه به اين تقويم روي آوردهاند بابليها در 2000 سال قبل از ميلاد بودهاند. اين تقويم و محاسبهي آن توسط كردها در طول زمان لحاظ ميشده چراكه جامعهي كردها مبتني بر آموزههاي زردشت- حفظ حرمت زمين و حيوان(شباني و كشاورزي)- بوده. همخوان بودن آب و هوا با رويت صور فلكي و همچنين نقطه صفر آغازين سال در زمان وضع، و غير منطبق شدن اين موارد بر هم در طول زمان به خاطر جابجائيِ ستارگان باعث به وجود آمدن مبحث مربوط به تقديم اعتدالين و محاسبهي اختلاف ميگردد. به عنوان مثال شخصي كه مثلاً در صورت فلكي ثور به دنبال مطلب مورد نظر خود بوده ديگر اين امكان در زمان دومين ماه از تقويم خورشيدي همانند سابق برايش فراهم نميشده،چراكه اين صورت فلكي را در آسمان نميديده، پس به جهت رويت اين صور و مشخص نمودن آن بر اساس تقويم خورشيدي ميبايست كه زمان رويت اولين صورت فلكي يعني حمل را به عقب كشاند،تا با اين محاسبه رويت برج حمل در اواخر بهمنماه خورشيدي قرار بگيرد و آنگاه توسط نقطه صفر اعتدال ربيعي ثابت نگه داشته ميشود. اما دلايلي كه ميتوان به جهت اثبات و موجوديت تقويم كردي گرمسيري در كردستان به آن اشاره كرد شامل موارد ذيل است:
شواهد و قرائن بازمانده در ميان قبايل منگور، سكر، مكريان، لك، هورامان… مبني بر روز آغاز سال در بهمنماه خورشيدي. محاسبهي گاهشمار خراجي كه محل دستور و محاسبهي آن در موصل و خاك كردستان بوده و آن 25 بهمن خورشيدي به جهت آغاز سال را به دست ميدهد.(زيگ آريايي-كردي،ص47) محاسبهي روز واقعهي مرنو در زمان سلطان اسحاق برزنجهاي كه 16/9/636 خورشيدي بوده و به تبع آن آغاز سال در25 بهمن خورشيدي را به دست ميدهد. (زيگ، ص55) بحث خوشهي پروين در صورت فلكي ثور و بالا آمدن آن از آسمان شرقي در 20 آبان خورشيدي به عنوان اولين روز زمستان كردي گرمسيري كه باز همان 25 بهمن خورشيدي براي آغاز سال را به دست ميدهد.(زيگ،ص120)نبرد اپوش(قلبالعقرب)و تيشتر (گلاويژ) كه در اوستا هم به آن اشاره شده است و از ديد ناظر زميني باز همين تاريخ 25 بهمن خورشيدي را براي آغاز سال كردي گرمسيري به دست ميدهد. (زيگ،ص111) اشارهي متون كلاميِ يارسان به بحث نيش عقرب و تأثيراتي كه از آن ارائه داده ميشود كه باز همان 25 بهمن خورشيدي را براي آغاز سال كردي گرمسيري عنوان ميدارد. (زيگ، ص37،128) مبحث مربوط به تقديم اعتدالين كه دقيقاً منطبق بر كلامهاي يارسان است و بررسي آن تو را به 25 بهمن خورشيدي به جهت آغاز سال كردي گرمسيري رهنمون ميسازد.(زيگ،ص130) پنجه يا خمسهي مسترقه نيز از جمله دلايلي است كه در صورت محاسبهي آن در پايان آخرين ماه سال در تقاويم كردي تشريحي خواهد شد بر دلايل ذكر شده. (زيگ،ص227) اين سالشمار، تقويمي است كه زرتشت آنرا بنيان گذاشته و ساير تقاويم هم بر همين اساس تعريف پيدا كردهاند، پس تمام تواريخي كه در مناسبتها ارائه داده شده آريايي ميباشد كه در صورت كسر كردن 1128 از آن تاريخ خورشيدي به دست خواهد آمد.
طيب طاهري