بابا حەیدەر و بنەمالەی بابا حەیدەرییەکان (١٠٩٨ک-…..)
ھەیاس مەحمود کاکەیی
پیشەکی
لە سەرەتای سەر ھەڵدانی بزوتنەوەی ئایینی یارسان لە کۆتایی سەدەی دووی کۆچی یەوە، سەرپەرشتیکەرو ڕینماییکەر ی ئەو بزوتنەوانەی یارسان یەک لە دوای یەک نازناوی (بابا = باوە) پێش ناوەکانیان ھاتووە، باوە وشەیەکی کوردیە بەرامبەر بابا ی ئێرانی (دەمەلۆجی لا ١٧١)، وەک رێزی گەورە بۆ پیاوانی رابەر و رینماییکەری ئایینی، بەڵام لە سەدەکانی دواییدا وشەی(سەید)پەیدابوو کە وشەیەکی عەرەبییە، کە ھەر ھەمان مانای (بابا =باوە) دەدات، ئەوەش پاش گوشاری زۆر و کۆمەڵ کوژی کردنی یارسان لە لایەن دەسەڵاتدارانی عەرەب و ئیسلام، کە یارسانانیان حەوت جار کۆمەڵ کوژی کردووە، ھەر لە سەرەتای ھێرشکردنیان لە دەروازەی کوردستانەوە کە (شاری حەلوانە) شاریکی یارسان نشین بووە، شەریکی خۆیناوی رووی داوە لە نیوان ساسانییەکان و سوپای عەرەب لەو ناوچەی پێی دەوتریت جەلەولاء، کە ھەر بەھۆی ئەو کوشتارە زۆرەوە ناولێنرا جەلەولاء ( یاسین لا٩١).
بابا وباوە یان سەید یان پیر، سەرپەرشتیکەرو رێنمایکەری ئەرکی ئایینی یارسانە، باوە (بابا)، ئەو کەسەیە کە ئاگاداری کاروباری مەزھەبەکە و کاروباری مێژوویان دەکا، ئەویشە ڕیگا پیشاندەر و ئاموژگاری کەریان و سەرپاکی دینیان، لە پلەش پاش سەیدوە دێن ، بەڵام لە زانیاری و ڕەوشتی دینیدا پێشکەوتووە (ڕۆژبەیانی لا٢٩).
باوە جیگری سەیدە، ئەرکی سەید لەناو جەمدا نزا خوێندنەوەیە، ئەگەر ئەویش ئامادە نەبوو، جیگرەکەی باوەبێت یاخود مام ئەو کارە دەکات (ڕۆستەم لا١٧٢).
مەقالە : لەم فایلەی خوارەوەیە